به ڤیدیۆ...سووپرایزه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كوردستان24 ببینه
له كاتژمێر 12:00ـی ئه‌مشه‌و، گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی ئایندهۆڤن، دێته نێو ستۆدیۆی كوردستان24 له هه‌ولێری پایته‌خت و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك باس له یارییه‌كانی كۆپا ئه‌مێریكا و یۆرۆی 2016 ده‌كات، هاوكات باس له چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌خۆشی ده‌كات.
كوردستان24 بۆ ماوەی 38 رۆژ، شەوانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک باسی کۆپا ئامێریکا و یۆرۆی 2016 دەكات، هه‌ر جاره میوانداریی شرۆڤه‌كارێك ده‌كات و به شێوه‌ی ئینفۆگرافیك یارییه‌كانی ئه‌م دوو پاڵه‌وانییه‌تییه شی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌مشه‌و كوردستان24 میوانداری (بۆی واته‌رمان)ـی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئاپۆیل نیقیۆسیا ده‌كات كه ئه‌م وه‌رزه نازناوی خولی نایابی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی برده‌وه.
(بۆی واته‌رمان)ـی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی هۆڵه‌ندا و یانه‌كانی (ئه‌لكه‌رمار و ئایندهۆڤن) كردووه، هه‌روه‌ها پێشتر له بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیایش یاریی بۆ یانه‌ی (ئه‌ڵمانیا ئاخن) كردووه كه ئێستا بۆ خولی پله‌دوو دابه‌زیوه، ئه‌م وه‌رزه‌یش (واته‌رمان) ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاپۆیل نیقۆسیای قوبرسی پێشكه‌ش كردووه.