عه‌قیدی پۆلیس موراد كانی كورده‌یی له رانیه درایه به‌ر ده‌ستڕێژ و كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری رانیه، عه‌قید موراد كانی كورده‌یی، ئەفسەرى پۆلیس لە بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین و فه‌رمانده‌ی یه‌كێتی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌رمی موراد كانی كورده‌یی له لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی ته‌قه‌ی لێكردووه براوه و پاسه‌وانێكیشی بریندار بووه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه سلێمانی.
پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو، كه عه‌قید موراد كانی كورده‌یی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه داواكراو بووه.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی سلێمانی رایگه‌یاند، عه‌قید موراد كانی كورده‌یی، له كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدا، رووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان بووه‌ته‌وه و کارمەندێکی ھێزەئەمنییەکان كوژراوه و كارمه‌ندێكی دیكه‌ش بریندار بووه، له به‌رامبه‌ریشدا عه‌قیدی پۆلیس موراد كانی كورده‌یی كوژراوه.