به‌رگریكارێكی دیكه‌ی بارسێلۆنا ریزه‌كانی یانه‌كه جێده‌هێڵێت
دوای رۆیشتنی (دانی ئالڤێس و مارك بارترا) بۆ یانه‌كانی یوڤێنتۆس و دۆرتمۆند، به‌رگریكارێكی دیكه‌ی بارسێلۆنا یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا (ئه‌دریانۆ كۆریا) به‌رگریكاری برازیلی لای چه‌پی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ره‌و یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵیا ده‌ڕوات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌دریان كۆریا له‌م هه‌فته‌یه‌دا پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت و ده‌بێته یاریزانی لازیۆ.
ئه‌دریانۆ كۆریای ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌و پێشتر له 2010 له یانه‌ی سێڤییاوه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كردووه و له‌م دوو ساڵه‌ی دوایی زۆرترین پێكانی هاتۆته ڕێ و نه‌یتوانیوه ئاستێكی جێگیر بۆ بارسا پێشكه‌ش بكات.