به‌هێزترین په‌یوه‌ندی كریستیانۆ له ریال مه‌رید له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه هه‌یه
میدیاكانی ئیسپانیا له نزیكه‌وه چاودێری هاوڕێ نزیكه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ریال مه‌درید ده‌كه‌ن و چه‌ند زانیارییه‌ك له باره‌ی نزیكترین و خۆشه‌ویسترین هاوڕێیه‌كانی كریستیانۆ له یانه شاهانه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، كریستیانۆ پێشتر كاتێك مه‌سعوود ئۆزیل له ریال مه‌درید بوو، نزیكترین هاوڕێی كریستیانۆ بوو، جیا له‌وه‌ی له نێو یاریگه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌بوو، هاوكات له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش كات و پشووه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ده‌برد.
له دوای رۆیشتنی ئۆزیل بۆ ئارسێناڵ، كریستیانۆ به ئاراسته‌ی ئه‌نخیل دی ماریا هاوڕێیه‌تی به‌هێز كرد و هه‌میشه كریستیانۆ دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئاریزانه ئارجێنتینایه‌كه دووپات ده‌كرده‌وه، دواتر ئه‌ویش له هاوینی 2014 به‌ره‌و مانچێسته‌ر یونایتد ڕۆیشت.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئاس، ئێستا خۆشه‌ویسترین یاریزانی ریال مه‌درید لای كریستیانۆ، خامیس رۆدریگێزه، ئه‌م دووانه به‌جۆرێك نزیكن له یه‌كتر ته‌نانه‌ت زۆرجار كریستیانۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی سه‌ردانی ماڵ و خێزانی رۆدریگێز ده‌كات.
له ماوه‌كانی رابردوویش كاتێك ده‌نگۆی ڕۆیشتنی خامیس رۆدریگێز له ریال مه‌درید هه‌بوو، كریستیانۆ هه‌ر زوو داوای مانه‌وه‌ی له رۆدریگێز كرد.