كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه‌ی ئه‌فریقا گه‌یشته ئیسرائیل
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، یه‌ك حاڵه‌تی كۆرۆنای گۆڕاوی ئه‌فریقاییان تۆمار كردووه.
كۆرۆنای گۆڕاوی ئه‌فریقایی زۆر خێراتره له زنجیره‌ی گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا بۆ بڵاوبوونه‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی له ئیسرائیل تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه، له مالاوی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
گومانده‌كرێت دوو كه‌سی دیكه‌ی ئیسرائیلی هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه گۆڕاوه بن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه.
زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا له باشووری ئه‌فریقا دۆزراوه‌ته‌وه و ترسی ئه‌وه هه‌یه، یه‌كێك بێت له خراپترین گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، كه گۆڕاوی B.1.1.529 ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانی بۆ جیهان یاخود ده‌كرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
دكتۆر ماریا ڤان كیركۆڤ، سه‌رۆكی ته‌كنیكی رێكخراوه‌كه له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئێمه تا ئێستا شتێكی زۆر له باره‌ی ئه‌و گۆڕاوه نوێیه نازانین.
گوتیشی: نیگه‌رانیمان له‌وه‌یه، كه ئه‌و گۆڕاوه نوێیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردنی ڤایرۆسه‌كه هه‌بێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه زانایان له باشووری ئه‌فریقا گۆڕاوێكی نوێی زنجیره‌ی كۆرۆنایان دۆزییه‌وه و كار له‌سه‌ر ناسینی لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ن.
زاناكان له لێدوانیان بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتیان: كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر نائاسایی زنجیره‌ی كۆرۆنایان ده‌ستنیشان كردووه و جێی مه‌ترسییه به‌و پێیه‌ی زۆر شیاوی گواستنه‌وه‌یه.