رۆژنامه‌یه‌كی رووسی: سیاسه‌تی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر كۆچبه‌راندا گۆڕاوه
K24 – هه‌ولێر:
غینادی بیرۆڤ نووسه‌ر و شڕۆڤه‌كار له گوتارێكدا كه رۆژنامه‌ی "نیزافیزیمایا گه‌زه‌ته"ـی رووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت كێشه‌ی كۆچبه‌ران به پاره چاره‌سه‌ر بكات.
بیرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌وروپا له رێگه‌ی پێدانی پشتگیری دارایی ته‌واوی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلارووس و پۆڵه‌ندا ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌شڵێت، كۆمیسیۆنی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه داوای په‌ناهه‌نده‌یی له وڵاتانی ئه‌وروپا دابینكردووه.
روونیكردوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش دابینكراوه كه له بێلارووس گیریانخواردووه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بۆچوون و سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر كۆچبه‌راندا گۆڕاوه.
ئه‌و نووسه‌ره گوتی: ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی لۆكاشینكۆ ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وروپا ئاماده‌یه هه‌موو كۆچبه‌ران ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكاته‌وه.
بیرۆڤ جه‌ختیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆچوونی ئه‌وروپا له‌باره‌ی پرسی كۆچبه‌ران جیاواز بوو، ئێستا داوا له لۆكاشینكۆ ده‌كات كه چۆن ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌ره‌ی له سه‌ر سنوور كۆكردووه‌ته‌وه، ئاوها ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان بكاته‌وه، بۆیه یه‌كێتی ئه‌وروپا له رێگه‌ی چاره‌سه‌رییه ماددیه‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی بێلارووسی مایه‌پووچكرده‌وه، بۆیه ئه‌وروپا سیحره‌كه‌ی لۆكاشینكۆی به‌تاڵكرده‌وه.