40 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە گەڕانەوە

K24 - هه‌ولێر:
40 کۆچبەری ھەرێمی کوردستان، کە بۆماوەی چه‌ند مانگ لە لیبیا گیریان خواردبوو، به هه‌ماهه‌نگى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌مڕۆ 600 کۆچبەری دیکەی عێراقی کە زۆرینەیان کردبوون، لە فڕۆکەخانەی مینسکی پایتەختی بێلاڕووسه‌وه گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.
مسته‌فا قادر، له‌دۆڵى جافايه‌تييه‌وه هاتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى، به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سێكى ده‌كات، كه كۆچبه‌ربووه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى به‌ديدارى شادبنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه هه‌وڵیان دا رۆڵه‌كانمان بگه‌ڕێننه‌وه.
40 كۆچبه‌ره‌كه‌ی ليبيا، له‌و وڵاته به‌له‌مه‌كه‌يان له‌نگه‌رى گرتبوو، ئه‌وان به‌نیازبوون بگه‌نه ئه‌وروپا، به‌ڵام ماوه‌ى 3 مانگ لاى هێزه‌كانى خه‌ليفه حه‌فته‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.
شيراز حه‌سه‌ن، یه‌كێكه له كۆچبه‌ره‌كان، دڵخۆشه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نيشتيمان و چۆنيه‌تى په‌يوه‌ندیكردن به كوردستانی باس كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زۆربه‌ی كۆچبه‌ره‌كان مۆبایله‌كانیان لێوه‌رگیرا، به‌ڵام من مۆبایله‌كه‌ی خۆم راده‌ست نه‌كرد، ماوه‌یه‌كی زۆر به مۆبایله‌كه‌م په‌یوه‌ندیم به كوردستانه‌وه ده‌كرد.
هه‌ماهه‌نگى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌هاوكارى هاووڵاتييه‌كى كورد توانرا ئه‌و 40 په‌نابه‌ره ببرێنه وڵاتى ميسر و له فڕۆكه‌خانه‌ى قاهيره‌وه بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ سلێمانى، كه دانيشتووى سنوورى سلێمانین.
بەهۆی خراپی رەوشی ژیانییانەوە 18ی ئەم مانگە 430 کۆچبەری عێراقی لە بێلاڕووسەوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، كه دوای کێشەی کۆبوونەوەی کۆچبەرانی کورد و عێراقی لەسەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا گیریانخواردبوو، بارودۆخیان بەهۆی رێگەپێنەدان لەلایەن پۆڵەندا و دراوسێیەکانی بێلاڕووسەوە بۆ پەڕینەوە بەرەو ئەوروپا و دابەزینی پلەکانی گەرما، خراپ بووبوو.