زیاتر لە 600 کۆچبەری دیکە لە بێلاڕووسەوە گەیشتنەوە هەولێر
K24 - ههولێر:
له دوو كات و دوو كاروانى جیاوازدا، زیاتر له 600 كۆچبهرى دیكه له مینسكى پایتهختى بێلاڕووس گهیشتنهوه ههولێرى پایتهختى ههرێمى كوردستان، گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ دێت، كه بۆ کارئاسانیکردنی گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئەو کۆچبەرانەی لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پوڵەندا گیریانخواردووە و ماونەتەوە، بڕیاریشە سبەی 432 کۆچبەری دیکە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
دوو کاروانی دیکەی کۆچبەران، بە دوو فڕۆکەی تایبەت لە دوو کاتی جیاواز گەڕێندرانەوە، کە سەرجەمیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن، ئەو کۆچبەرانە منداڵ پیر و گەنج و ئافرەتن، دڵخۆشن بە گەڕانەوەیان و رزگاربوونیان لە مردن، هەمووان چیرۆکێکی تراژیدیان لایە، جگە لە زیانە ماددیەکانیان، ئەوان دەڵین پۆلیسی بێلاڕووس و پۆڵەندا ئەشکەنجەیەکی زۆری داون، ژنه كۆچبهرێك دوای گهڕانهوه ئاماژهی بهوه كرد، لهلایهن پۆلیسی سهرسنووری بێلاڕووس و پۆڵهندا دهست و پهراسووی شکێنراوه.
کۆچبەران ئاشکرای دەکەن، لەلایەن قاچاخچیەکانەوە هەڵخەڵەتێنراون، خێزانێكی كۆچبهر لەگەڵ گەیشتنهوهیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، دەڵێن زیانێکی زۆرمان کردووه، 95 هەزار دۆلاریان بۆ گەیشتنە بێلاڕووس و پۆڵەندا و لەوێوە بۆ ئەوروپا خەرجکردووە، جگە لە ئەشکەنجەدان هیچی دیکەمان نەبینی، دەشڵێن ئەوێ بۆ خۆی دۆزەخێکە.
تا ئێستا 3 کاروانی کۆچبەران گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان، کاروانی یەکەم 173 کۆچبەر و کاروانی دووەم 173 کۆچبەری دیکە و کاروانی سێیەمیش زیاتر لە 432 کۆچبەر بووە، بڕیاریشە لە کاروانی چوارەم 426 کۆچبەری دیکەش بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ گەڕانەوەی تەواوی کۆچەبەران بەردەوام دەبێت.
هەڵگورد ساڵەیی، بەرپرسی پڕۆتۆکۆڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: ههوڵهكانمان بهردهوامه بۆ گهڕانهوهی ئهو كۆچبهره كوردانهی له بێلاڕووس گیریانخواردووه، ههرچهنده ئهوانهی كۆچبهرێكی زۆرمان له مینسكهوه گهڕاندووهتهوه، بهڵام ئهوانهی له كهمپهكانن، گهڕانهوه زهحمهتتره، بهڵام ئێمه ههوڵی خۆمان دهدهین.
گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ دێت، كه بۆ کارئاسانیکردنی گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنووری بێلاڕووس و پوڵەندا گیریان خواردووە و ماونەتەوە، ئەم هەوڵەش لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بە گرنگ زانرا چونکە دەبێتە چارەسەری ئەو قەیرانەی کاریگەری لەسەر یەکێتی ئەوروپا هەبوو.