سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق: خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستووری نییه
K24 – هەولێر:
نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگای باڵای فیدڕاڵی چوارشه‌ممه 1ـی كانوونی یه‌كه‌م، چاو به‌و داوایه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌راندا ده‌خشێنێته‌وه، تایبه‌ت به ده‌ستووری نه‌بوونی (خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق).
زیا سه‌عدی، نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ندیكای پارێزه‌ران به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌م داوایه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كردووه، كه خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستووری نییه، چونكه به گوێره‌ی هه‌ردوو ماده‌ی 64 و 47ـی ده‌ستووری ساڵی 2005ـی عێراق، ناكرێت په‌رله‌مان كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی دیاری بكات، تا ئێستاش داداگای فیدڕاڵی به‌م داوایه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌راندا ده‌چێته‌وه.
نه‌قیبی سه‌ندیكا راشیگه‌یاند، ئه‌و داوایه‌ی سه‌ندیكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لیست و حزبێكدا نییه، ته‌نیا ئامانج لێی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره.