نادڵنیاییەکان بەهۆی کۆرۆنای نوێ بازاڕی زێڕ سەقامگیر دەکات

"چەندین وڵاتی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ باشووری ئەفریقا هەڵپەسارد"
زێڕ
زێڕ

K24 - هەولێر:

نرخی زێڕ لە دوایین مامەڵەکانی رۆژی هەینی بە رێژەی سەدا 1 بەرزبووەوە، کە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەفریقی وایکرد وەبەرهێنەران وەک پەناگەیەکی ئارام روو لە کڕینی زێڕ بکەن. 

نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکانی بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 1791.97 دۆلار بۆ ئۆنسێک بەرزبووەوە، هەروەها نرخی ئەو کانزا زەردە لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.1 بۆ 1785.50 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە دوای دۆزینەوەی زنجیرەیەکی دیکەی کۆرۆنا لە باشووری ئەفریقیا، سەرجەم وڵاتان دەستیان بە گرتنە بەری رێوشوێنکرد و هەریەکە لە ئەمه‌ریکا و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ باشووری ئەفریقیا هەڵپەسارد، توێژەرانیش هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تاوەکو بزانن ڤاکسین کاریگەری لەسەر ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا هەیە.