گواردیۆلا بۆ یارمه‌تیدانی چاڤی ئه‌م یاریزانه‌ی خۆی ده‌داته بارسێلۆنا
فێران تۆرێس یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ماتیۆ ئالێمانی بەرێوەبەری وەرزش یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، چەند رۆژێکە بە مەبەستی گفتوگۆ کردنی لەگەڵ فێران تۆرێس هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و، یانەی مانچێستەر سیتی سەردانی ئینگڵاندی کردووە، هەردوولا لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە رێکەوتوون و تەنها ماوە یانەکەی دەستبەرداری بێت، پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئەو یانەیەش ئامادەیە کار بۆ ئەو یاریزانە بکات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گواردیۆلا به مه‌رجی رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه بۆ بارسێلۆنا ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری فێران تۆرێس بێت و ده‌یه‌وێت كارئاسانی بۆ چاڤی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی بارسا بكات بۆ ئه‌وه‌ی سوود له تواناكانی ئه‌و یاریزانه وه‌ربگرێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، مانچێستەر سیتی ئامادەیە بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان بن و بەم شێوەیە چاوەڕێ دەکرێت زستانی داهاتوو، تۆرێس بە درێسی بارسا یاری بکات.
فێران تۆرێسی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له باڵی راست و هێڵی پێشه‌وه یاری ده‌كات و له یانه‌ی ڤالێنسیا پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2020 روویكرده به به‌های 23 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر سیتی، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 97 یاری، 9 گۆڵ و 12 ئاسیستی كردووه، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه له یۆرۆی 2020 و پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گه‌شایه‌وه، به جۆرێك له كۆی 22 یاری 12 گۆڵی كرد.