یەکێتی بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەکانی لە کۆبوونەوەدایە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆده‌بێته‌وه‌
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (27ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ‏كۆبوونەوەدایە، بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌ ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‏ مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسە ناوخۆییەكانی حزبەكە و هەرێمی كوردستان و هەروەها پێكهێنانی حكومەتی نوێی ‏عێراق و دروستكردنی شاند بۆ گفتوگۆ، تاووتوێ دەكرێت.‏