لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی، حکومەتی عێراق هەوڵوێستی نوێی دەبێت

بەڵگەکان ئاشکرا دەکەن
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق - ئەرشیف
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق - ئەرشیف

K24 - هەولێر

بڕیارە حکومەتی عێراق وردەکاری زیاتر لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیران ئاشکرابکات، کە بە هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی دەزانرێت.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی عێراق هەندێک وردەکاری لە بارەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیران ئاشکرابکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی عێراق لەسەر رووداوی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی هەڵوێستی نوێی دەبێت.

پێشتریش موشرق عه‌باس، راوێژكاری سیاسیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر رایگەیاندبوو: "به‌شێك له‌ راستییه‌كان، ڤیدیۆ، وێنه‌ و به‌ڵگه‌ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سته‌مكارییه‌كه‌ی به‌ئامانجكردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری عێراق له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێن".

لە 7/11/2021 لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، دوای رووداوەکە سەرچاوەیەک بە میدیاکانی راگەیاندبوو، سێ کەس بەتۆمەتی هێرشەکەی دەستگیرکراون.

سەرچاوە: RT