پلەی نزیکەی 8 هەزار پلەدار و پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە
K24 - هەولێر
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 7832 پله‌دار و پێشمه‌رگه پله‌كانیان به‌رزكرایه‌وه.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، پاڵپشت به مادده‌ی چوارده له سیستمی ژماره (6) ساڵی (2011) په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به یاسای ژماره (38) ی ساڵی 2007 ئاماژه به فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره 6033 تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، بڕیاردرا به پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه له خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021.
عه‌قید به‌رزان ره‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووە: "به فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه، کە به‌سه‌ر دوو لیست دا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م، 7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه".
گوتیشی: "له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا".
بەگوێرەی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە له دوای پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له قۆناغی كۆتاییدا، بڕیاریشه به‌منزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بكرێت.