حکومەت لەبارەی شایستە داراییەکانی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاریدا

بەگوێرەی بڕوانامە پۆلێن کراوە
مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شایستە داراییەکانی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی 2021، خەرج بکرێت".

وەک روونکراوەتەوە، خەرجکردنی شایستە داراییەکان بەپێی بڕوانامە پۆلێن کراوە: بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس، بڕی 550 هەزار دینار. بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.