كوردستان24 ده‌قی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر ماڵی كازمی بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی، ورده‌كاری ئه‌و په‌لاماره‌ی كرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا كرد.
قاسم ئه‌عره‌جی له كۆنفرانسه میدیاییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ راپۆرتی به‌رایی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه و راپۆرتی دیكه‌شمان ده‌بێت.
گوتیشی: لیژنه‌كه له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی باڵا و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند پێكهاتووه و رۆژی دووه‌می رووداوه‌كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: لیژنه‌كه بۆی سه‌لماوه، كه هێرشه‌كه به دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بووه و دوو بۆمبیان خستووه‌ته خواره‌وه و یه‌كێكیان ته‌قیوه‌ته‌وه و دووه‌میان نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، خاڵی ده‌ستپێكی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كه ده‌ستنیشان كراوه و لیژنه‌كه تیمی لێكۆڵه‌ر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ره‌وانه كردووه و توانراوه هه‌ندێك جێپه‌نجه له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵبگیرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چوونه‌ته سه‌ر بانی شوێنه‌كه و توانیویانه بۆمبی دووه‌م بدۆزنه‌وه، كه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌داخێكی زۆره‌وه تیمی ته‌قێنه‌ره‌وه ئه‌ركی خۆیان به شێوه‌یه‌كی درووست جێبه‌جێ نه‌كردووه و لیوا سه‌باح شبلی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی نه‌هێشتنی ته‌قینه‌وه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بانگ كراوه و پرسیاری لێكراوه، ئایا ئێوه جێپه‌نجه‌تان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه، وتوویه‌تی به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ رۆژی دوایی هاتووه‌ته‌وه عه‌مید ئه‌كره‌می له به‌ڵگه‌ی تاوان له‌گه‌ڵ بووه و وتوویانه بۆمبه‌كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه و جێپه‌نجه هه‌ڵنه‌گیراوه، بۆیه لیژنه‌كه بڕیاری داوه هه‌ردوو مه‌فره‌زه‌ی چوونه‌ته ئه‌وێ ده‌ستگیر بكرێن، به‌و پێیه‌ی جێپه‌نجه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه، چونكه ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌وان بووه. ئه‌و بابه‌ته له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه و كه‌س تۆمه‌تبار ناكرێت، به‌ڵام ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.
گوتیشی: تیمه‌كانی دیكه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كردووه و به‌ڵگه‌یان له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و كاریان له‌سه‌ر كراوه. لیژنه‌كه كه‌س تۆمه‌تبار ناكات و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه بگاته راستی و ئه‌و مادده‌یه‌ی به‌كارهێنراوه سی فۆر بووه.
داواشیكرد، هه‌موو لایه‌ك هاوكاری لیژنه‌كه‌یان بكات و گوتی: تا ئێستا داوای هاوكاریمان له هیچ لایه‌نێكی بیانی نه‌كردووه.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا، قاسم ئه‌عره‌جی دیمه‌نی فڕۆكه‌كه‌ی پیشاندا، كه بۆمبه‌كه ئاراسته‌ی ماڵی مسته‌فا كازمی ده‌كات.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه له رێگه‌ی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی و ناوبراو زیانی به‌رنه‌كه‌وت و رووداوه‌كه له ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه كرا.