كتێبی "تێکشاندنی ئەفسانەی داعش لەژێر سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانیدا" چاپ و بڵاوكرایهوه

K24 – ههولێر:
كتێبی "تێکشاندنی ئەفسانەی داعش لەژێر سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانیدا" له نووسینی دکتۆر شێرزاد ئازاد سوڵتان چاپ و بڵاوكرایهوه.
نووسهر له بارهی كتێبهكهوه نووسیویهتی: سەرۆک بارزانی سەروەری و خاکی کوردستان و جیهانی لە مەترسیی داعش پاراست و گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستیی جیهانی تێکشکاند. ئەو تێکشکانە لە هەرێمی کوردستان و لە جیهانيشدا دەنگی دایەوە و، بووە سەرەتای کەوتنی داعش لە ناوچەکە و جیهان.
ههروهها نووسیویهتی: شکاندنی داعش لە کاتێکدا بوو، کە ئەو رێکخراوە لە لووتکەی هێزی خۆیدا بوو، بە هۆی ئەو چەکە زۆرەی لە سوپا هەڵاتووەکەی عێراق و سووریاوە دەستی کەوتبوو، هەموو جیهانیش لە مەترسییەکی گەورەدا بوو، بەڵام پێشمەرگە بە رابەرایەتیی سەرۆک بارزانی لە سەرجەم میحوەرەکاندا ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەیان تێک شکاند و سەروەری و مێژووی نەبەردیان تۆمار کرد.
دووپاتیشیكردووهتهوه، كه سەرۆک بارزانی بووە سیمبولی پێکەوەژیان و پارێزەری خاکی کوردستان و عێراق و تەواوی جیهان لە مەترسیی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە.
.jpeg)
كتێبهكه به شێوازی پی دی ئێف