نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ بڕیاری دادگایه‌كی ئه‌ڵمانی كرد

"هه‌نگاوێکی گرنگه‌"
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ بڕیاری دادگایه‌كی ئه‌ڵمانی له‌ باره‌ی تاوانباركردنی چه‌كدارێكی داعش كرد، رایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌، پێشوازی لێده‌که‌ین.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، دادگاییکردن و سزادانی تیرۆرستێکی داعش به‌ تۆمه‌تی جینۆسایدکردنی ئێزدییان له‌ ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاوێکی گرنگه‌، پێشوازی لێده‌که‌ین.

 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند،  هه‌موو پشتگیرییه‌ک له‌ هه‌ر هه‌نگاوێگی وا ده‌که‌ین، هیوادارین‌ هانده‌ری زیاتری به ‌جێگه‌یاندنی دادوه‌ری بێت بۆ قوربانیانی ئێزدی و هه‌موو قوربانیانی تیرۆر.

ده‌قی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ده‌قی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان