شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد

"دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمه‌ریکا تاوتوێ کرا"
شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد
شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد

 K24 – هه‌ولێر:

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، عەمید روکن هەژار عومەر راوێژکاری باڵای وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی بەرگری شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ پیتی ستیت و کۆڵۆنێڵ جۆلس سالۆسبۆری، کرد.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، لەم دیداره‌دا کۆڵۆنێڵ مایک دیکسۆن، جێگری پاشکۆی سەربازی لە کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، باس لە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی پڕۆگرامی چاکسازی پێشمەرگە و رۆڵی بەریتانیا و هێزی هاوپەیمانان لەم پڕۆسەیەدا کرا.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاند، لە بەشێکی دیكه‌ی دیدارەکەدا، باس لە رەوشی ئەمنی عێراق و دامەزراندنی هێزی هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا، هەروەها دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمه‌ریکا تاوتوێ کرا، لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری شانشینی یەکگرتووی به‌ریتانیایان بە گرنگ و پێویست زانی.