ئێریكسن له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ده‌ستی به راهێنان كرده‌وه
یانه‌ی ئۆدێنسی دانیماركی رایگه‌یاند كریستیان ئیریكسن له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی یانه‌كه ده‌ستی به راهێنانه‌كان كردووه‌ته‌وه،
یانه‌ی ئۆدێنس كه كریستیان ئیریكسن له‌وێ ده‌ستی به یاریكردن كرد رایگه‌یاندووه ئیریكسن له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی یانه‌كه راهێنان ده‌كات و چه‌ند راهێنه‌ر و پزیشكێكیش له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ن.
پێشتر حكوومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامێری ئای سی دی كه بۆ دڵی ئیریكسن دانراوه رێگه نادات ئه‌و یاریزانه دانیماركییه به‌شداری هیچ یارییه‌ك بكات.
كریستیان ئیریكسنی 29 ساڵ له یاریی یۆرۆی 2020 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو له‌وكاته‌وه نه‌یتوانیوه هیچ یارییه‌ك ئه‌نجام بدات.