برای 3 شه‌هیدی په‌لاماری داعش بۆ مه‌سرور بارزانی: وه‌ره ده‌ست له ملم بكه
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی چه‌كدارانی داعش له گوندی خدرجیجه، یه‌كێك له براكانی سێ شه‌هیده‌كه به‌ناوی كازم ئیسماعیل، به مه‌سرور بارزانیی گوت: هێشتا به جلی به‌خوێنی برا شه‌هیده‌كانمه‌وه‌م، به‌ڵام كه زانیم تۆ هاتی، ئه‌و جلانه له‌به‌ر ده‌كه‌مه‌وه.
هه‌روه‌ها پێی گوت: له دوێنێ شه‌وه‌وه چاوه‌ڕێی جه‌نابت بووم و روو له مه‌سرور بارزانی ده‌ردی دڵی خۆی هۆنییه‌وه و گوتی: "گوتم وه‌ره ده‌ست له ملم بكه، برینی دڵم گه‌لێك قووڵن، ناڵه‌ی براكانم زۆر به‌ئازارن، هه‌رچه‌ند هه‌رسێ براكه‌م له‌ته‌نیشتمه‌وه شه‌هید بوون، به‌ڵام ده‌ستم له چه‌كه‌كه‌م هه‌ڵنه‌گرت و تا دوایین فیشه‌ك به‌رگریم كرد".
كاتێكیش مه‌سرور بارزانی گوێی له‌و گوتانه‌ی بوو، به‌گریانه‌وه باوه‌شی پێداكرد، پاشان برای سێ شه‌هیده‌كه جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه 8 برا له‌ژیان ماوین و ئاماده‌ین هه‌رهه‌موومان له‌پێناو خاكی كوردستان و ئاڵای كوردستان و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی خوێنی خۆمان بڕژێنین و ببینه قوربانی خاكی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی".
دووپاتیشیكرده‌وه، "پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان شه‌هید بوو، ئێمه‌ش له‌سه‌ر خاك، نیشتمان، شه‌ره‌ف، نامووس و كه‌رامه‌تی خۆمان شه‌هیدمان داوه، براكانم چوونه‌ته رێبازی نه‌مران".
له دوا گوته‌یدا بۆ برای سێ شه‌هیده‌كه، مه‌سرور بارزانی گوتی: "أنشاءالله جێگه‌یان به‌هه‌شت ده‌بێت و ئێوه‌ش سه‌لامه‌ت ده‌بن".
شه‌وی رابردوو سێ برای كازم ئیسماعیل به‌ناوه‌كانی (ئازاد ئیسماعیل، بارزان ئیسماعیل، نازم ئیسماعیل) و 10 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له په‌لاماره‌كه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سه‌ر گوندی خدرجیجه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
H.B