بۆمبێك له كه‌ركووك ته‌قییه‌وه
K24 – هەولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، بۆمبێكی ده‌نگی له شاری كه‌ركووك ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار بوون، زیانی زۆریشی به دووكان و مۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاند.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، بۆمبه‌كه له شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان (به‌غدا كه‌ركووك)، له گه‌ڕه‌كی (غه‌رناته) ته‌قییه‌وه، ده‌كه‌وێته ته‌نیشت وێستگه‌ی به‌نزینی باوه‌گوڕگوڕ، كه شوێنێكی گشتی قه‌ره‌باڵغه.
روونیكرده‌وه، بۆمبه ده‌نگییه‌كه له‌ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ داندرابووه‌وه، له كاتی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به سووكی بریندار بوون، جیا له زیانگه‌یاندن به ژماره‌یه‌ك دووكان و مۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌كات.