ئه‌گه‌ر په‌تاته‌خۆریت به‌په‌له ده‌ست هه‌ڵگره
K24 – هه‌ولێر
توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خواردنی په‌تاته كراوه، هۆشداری ده‌داته ئه‌وانه‌ی زۆر حه‌ز له خواردنی ده‌كه‌ن،ئه‌وه بزانن كه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر فشاری خوێن،بۆیه باشتر به‌په‌له لێی دووركه‌ونه‌وه.
مه‌ترسی زۆر خواردنی په‌تاته‌ی بر‌ژاو و سوركراوه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری زانستی زانكۆی (British Medical Journal) بڵاوكراوه‌ته‌وه،هۆشداریداوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی چوار ژه‌می سه‌ره‌كی په‌تاته‌ی بر‌ژاو و سوركراوه بخورێت،مه‌ترسیه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی فشاری خوێن له 11% زیاتر ده‌كات.
توێژه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی ژنان و گورچیله له زانكۆی "هارڤه‌رد" پێیانوایه ڕێژه‌ی شه‌كری په‌تاته و زیادبوونی له ناو خوێن هۆكاری سه‌ره‌كی بێت له‌و حاڵه‌ته.
هه‌روه‌ها توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ران ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه كه ئه‌گه‌ر له‌و چوار ژه‌مه په‌تاته یه‌كێكیان كرابێت به خواردنی سه‌وزه‌وات، بووه‌ته هۆی دابه‌زاندنی فشاری خوێن و ڕێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێنی بۆ 7% دابه‌زاندووه.