فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر و شوڕته هاته ده‌نگ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له باره‌ی رووداوه‌كانی دوای یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و شوڕته به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سزایه‌كی گه‌وره ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5 دێسێمبه‌ری 2021، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و شوڕته له قۆناخی 16ـی جامی عێراق كه یارییه‌كه به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه كوردییه‌كه كۆتایی هات و له دوای یارییه‌كه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه ڕوویدا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: سزایه‌كی گه‌وره چاوه‌ڕوانی هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ده‌كات كه ده‌ستی هه‌بوو بێت له رووداوه‌كه‌ی دوای یاریی نێوان هه‌ولێر و شورته.
فیدراسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك له وه‌رزش ده‌ربچێت به توندترین شێوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ده‌شڵێت: به‌ره‌نگاری ئاژاوه‌چییه‌كان ده‌بینه‌وه و ده‌بێت یاریگه‌كانمان له‌و كرده‌وه ناوه‌رزشیانه پاكبكرێته‌وه، چونكه كه‌رامه‌ت و ژیانی هانده‌ران له هه‌وو شتێك گرانبه‌هاتره.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: هیوادارین هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ئارام ببنه‌وه، چونكه ئێمه هه‌موومان له یه‌ك به‌له‌مداین و پێویسته به‌ڕوحێكی دڵسۆزانه كاربكه‌ین و دروشمی هاوده‌نگی و هاوكارییه وه‌رزشییه نیشتیمانییه‌كان له سه‌رووی هه‌موو پرسێك دابنێین.