مەرجێک لەسەر عومرەکاران هەڵدەگیرێت

بە رەزامەندی کازمی بڕیاردراوە
دیمەنێکی "کەعبەی پیرۆز" - ئەرشیف
دیمەنێکی "کەعبەی پیرۆز" - ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەگوێرەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، لەمەودوا عومرەکارانی عێراق، بەبێ کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا دەتوانن بچنە سعوودیە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، بە رەزامەندی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، عومرەکاران بەبێ کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا دەتوانن بچنە سعوودیەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، عێراق مەرجی کارتی ڤاکسینکردنی بۆ گەشتکردنی دەرەوەی وڵات داناوە.

پێشتریش وەزارەتى حەج و عومرەى سعوودیە رایگەیاندووە، بە کۆمەڵێک مەرج، لەوانە وەرگرتنی ڤاکسین و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان، رێگە بە حاجیان و عومرەکاران دەدات بچنە ئەو وڵاتەوە.