سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد و فیدراسیۆنەکانی ئەندام دەکات

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی لە دەستەی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد ده‌كات
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد كرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد كرد

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ دووشەممە (6ی كانوونی یەکەم/ دیسه‌مبه‌ری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد و فیدراسیۆنەکانی ئەندام لەو کۆنفیدراسیۆنەدا کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد لە هەولێر کرد، ھەروەھا پیرۆزبایی  ھەڵبژاردنی لە دەستەی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە رێکخستن و هەماهەنگیی زیاتر لەناو رەوەندی کورد لە تاراوگە.

هەروەها لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دۆزی نەتەوەی کورد لەسەرووی بەرژەوەندی حزب و کەسایەتیەکانە و حزب تەنیا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی ئامانجێکی گەورەتر.

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی  ھەڵبژاردنی لە دەستەی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد کرد
سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی لە دەستەی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کورد کرد

لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پەیامی ئاشتیخوازی گەلی کورد کردەوە و داواشی کرد، کە کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردی ببێتە ھۆکارێکی کاریگەر بۆ ناساندنی جینۆساید و ئەو زوڵمەی دەرھەق میللەتی کورد کراوە.

سەرۆک بارزانی رۆشناییشی خستەسەر مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و ئیرادەی گەلی کورد لە پێناو مانەوە و بەرگریکردن لە ناسنامە و خەبات لە دژی زۆرداری. هەروەها سوپاسی رەوەندی کوردی کرد، کە لە دوورە وڵاتەوە ھەمیشە پاڵپشتی داوا رەواکانی گەلەکەیان بوونە لە قۆناغە جیاجیاکاندا.