ئێران رێگە نادات فرۆشگاکانی تاران ناوی بیانیان لێبنرێت
ههولێر- :K24
وەزارەتی رۆشنبیری ئێران رایگەیاند، فرۆشگاکانی ئێران دەبێت تەنها ناوی فارسییان لێبنرێت و هەر فرۆشگا و شوێنێکی بازرگانی ناوی بیانیی هەبێت بە نایاسایی لە قەڵەم دەدرێت.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی "میهر"ـی ئێرانی، نادر مورادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران تەواوی دوكاندارەكانی ئاگاداركردووهتەوە، كە بەهیچ جۆرێك نابێت جگە لە ناوی فارسی ناوی زمانێکی دیكهی وەک (كوردی، توركی، لوڕی) لە دوكانەكانیان بنێین، چونكە پێچەوانەی یاساکانی ئەو وڵاتەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناونانی فرۆشگاکان لە ئەستۆی وەزارەتی رۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامییە و خاوەن فرۆشگاکان دەتوانن ئەو ناوە فارسیانە لە دوكانەكانیان بنێن، کە لە لیستی نوێی وەزارەتی رۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامییدا ئاماژەیان پێدراوە.
هەر بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی رۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی، هەر شار و پارێزگایەك ناوی تایبەت بە خۆیان بۆ دانراوە و دەبێت ئەوانە بەکاربهێنن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی تاران جەختی لەوە کردەوە، ناوی بیانی و لاتینی قەدەغەیە و هیچ دوكان و فرۆشگایەك نابێت ناوی بیانی یان لاتینی بەسەر بۆردهكهیانهوه بێت.
H.B