بافڵ تاڵه‌بانی ئۆرگانێكی یه‌كێتی هه‌ڵپه‌سارد

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڕیاری دا
بافڵ تاڵه‌بانی
بافڵ تاڵه‌بانی

K24 – هه‌ولێر:

بافڵ تاڵه‌بانی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڕیاری دا كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی یه‌كێتی و چالاكییه‌كانیان هه‌ڵپه‌سێرێت.

له‌ بڕیاره‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانیدا هاتووه‌: "پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دا بە ھەڵپەساردنی مەکتەبی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرجەم کاروچالاکییە رێکخراوەییەکانیان تاوەکو ھەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکرێت، کە لەخزمەت داخوازی و خواست و بەدیھێنانی مافی خوێندکارانی کوردستان بن".