تەقینەوەیەک لە بەسرە روویدا
K24 – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە شاری بەسرە روویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، تەقینەوەکە لە رێگەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو بووە، لە چێشتخانەیەک لە بەردەم نەخۆشخانەی کۆماری بەسرە روویداوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.