زانیاری نوێ.. ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كران
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ كراون.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌ید بێستوون، جێگری فەرماندەی میحوەری پردێ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كاتژمێر (07:20) خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كران.
گوتیشی: شه‌ش كاتیۆشا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هیچ ئامانجێكیان نه‌پێكاوه و هیچ زیانێكیش به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌یشتووه.
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، یه‌كێك له كاتیۆشاكان له نزیك گوندی "كتكه" كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و یه‌كێكی دیكه‌یان له رۆژئاوای شێراوه له چۆڵه‌وانی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ئاراسته‌ی فه‌وجی دووی لیوای دووی هێزی پێشمه‌رگه كراوه و چوار كاتیۆشاكه‌ی دیكه له‌وان تێپه‌ڕیوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌ر هه‌یه، ئه‌و كاتیۆشانه ئاراسته‌ی پشت سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به ئاراسته‌ی قوشته‌په كرابن.