جێگرەوەی مێرکڵ دەستبەکار دەبێت

ئۆلاف شۆڵتز لە شوێنێ ئەنگێلا مێرکڵ دەستبەکار دەبێت
ئۆلاف شۆڵتز - ئەنگێلا مێرکڵ
ئۆلاف شۆڵتز - ئەنگێلا مێرکڵ

K24 - هەولێر

سیاسەتمەدارێکی ئەڵمانی کە لە مانگی ئازاری 2018ەوە وەک جێگری راوێژکاری ئەنگێلا مێرکڵ و وەک وەزیری دارایی خزمەتی کردووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 8/12/2021 ئۆلاف شۆڵتز، لە پەرلەمانی ئەڵمانیا وەک راوێژکاری نوێی ئەو وڵاتە دەنگی پێدرا، بەمەش دەسەڵاتی 16 ساڵەی ئەنگێلا مێرکڵ کۆتایی پێهات.

شۆڵتز، ئەندامی پارتی سۆسیالیستی (ئێس پی دی)یە، کە سەرکردایەتی هاوپەیمانێتیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ پارتی سەوزی ئەڵمانیا و پارتی (ئێف دی پی) دەکات.

لە رێککەوتن و دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکان پلانی  بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان هەبوو لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، بەڵام پێشبینی دەکرێت چارەسەرکردنی گرفتەکانی پەتای کۆرۆنا ببێتە سەرەکیترین کاری حکومەتە نوێکەیان.

مێرکڵ، یەکەم جار لە ساڵی 2005 وەک سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرا، ئەمڕۆش لە پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆتا ساتەکانی لەو پۆستەدا بەڕێکرد.