وه‌زاره‌تی كاره‌با چی بۆ زیادكردنی كاتژمێری كاره‌با ده‌كات

تا ئێستا زیاتر له‌ ملیۆنێك و 76 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك به‌ستراوه‌ و توانراوه‌ %12ی وزه‌ی ونبوو بگێڕنه‌وه‌ بۆ ناو تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

تێكڕا له‌ ماوه‌ی رابردوودا، 14 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی دراوه‌ به‌ هاوبه‌شان و وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح  رایگه‌یاند، هه‌ندێك كێشه‌مان ماوه‌، له‌وانه‌ له‌ قه‌زای شێخان پێویست ده‌كات وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی بۆ دابنرێت و له‌ به‌رده‌ڕه‌ش 26 گوند هه‌ن، كه‌ پێویستیان به‌ وێستگه‌یه‌كی مۆبایله‌ و ره‌وشی كاره‌با رۆژ له‌ دوای رۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.

تا ئێستا زیاتر له‌ ملیۆنێك و 76 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك به‌ستراوه‌ و توانراوه‌ %12ی وزه‌ی ونبوو بگێڕنه‌وه‌ بۆ ناو تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی.

له‌ هه‌ولێر %81، سلێمانی %70، دهۆك %68، هه‌ڵه‌بجه‌ %80 و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش %89 پێوه‌ر به‌ستراون.