یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئۆمیكرۆن له وڵاتێكی درواسێی عێراق تۆمار كرا
K24 - هه‌ولێر:
كوه‌یت یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی راگه‌یاند، گوته‌بێژی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت، هاووڵاتییه‌ك له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌فریقا ده‌ركه‌وتووه كه تووشبووی ئه‌م ڤایرۆسه‌یه.
عه‌بدوڵڵا ئه‌لسه‌نه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوه‌یت رایگه‌یاند، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی كوه‌یتی له یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌فریقا، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه تووشبووی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنه.
گوته‌بێژی وه‌زیری ته‌ندروستی كوه‌یت روونیكرده‌وه، ئه‌و تووشبووه هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی وه‌رگرتووه، له ئێستادا كه‌ره‌نتین كراوه، ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێن كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تایبه‌ت به ئۆمیكرۆن ده‌ریكردوون.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی ته‌ندروستی كوه‌یت ده‌شڵێت: " له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین حاڵه‌تی ئۆمیكرۆن له جیهان، ته‌واوی رێنمایی و رێككاره ته‌ندروستییه‌كانمان گرتووه‌ته به‌ر، به‌تایبه‌ت رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و ڤایرۆسه.