ئاسایش هه‌وڵی هاورده‌كردنی 489 پارچه‌ چه‌كی شكستپێهێنا

"دواجار له‌لایه‌ن ئاسایش ده‌ستگیر كرا"
ئاسایش هه‌وڵی هاورده‌كردنی 489 پارچه‌ چه‌كی شكستپێهێنا
ئاسایش هه‌وڵی هاورده‌كردنی 489 پارچه‌ چه‌كی شكستپێهێنا

K24 – هه‌ولێر:

ئاسایشی  ئیبراهیم خه‌لیل رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌سێكی به‌ ره‌گه‌ز تورك هه‌وڵیداوه‌ بڕێك چه‌ك هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، دواتر ده‌ستگیركرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 8-12-2021 كه‌سێكی به‌ ره‌گه‌ز تورك كه‌ به‌ نیاز بوو 489 پارچه‌ی ده‌مانچه‌ له‌ جۆری (لووله‌ - سبطانە) هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.

ئاسایشی ئیبراهیم خه‌لیل راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ هه‌وڵی داوه‌ به‌ شێوه‌ی قاچاخ ئه‌و پارچه‌ چه‌كانه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، دواجار ده‌ستگیر كرا.

ئاسایش هه‌وڵێكی شكستپێهێنا
ئاسایش هه‌وڵێكی شكستپێهێنا