ئەسیل نوجێفی: دوور نییە رێكخراوێكی توندڕەوتر لە داعش لە عێراق سەرهەڵبدات

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی

 K24 – هه‌ولێر:

ئەسیل نوجێفی فەرماندەی حەشدی نیشتمانی سوننە، هۆشداری لە سەرهەڵدانى رێكخراوێكی توندڕەوتر لە داعش لە عێراق دەدات، لەكاردانەوەی ئەو پێشێلكارییانەی چەكدارانی حەشدی شەعبی بەرامبەر بە هاوڵاتی سڤیلی سوننە لە ناوچەكانی دەوروبەری شارۆچکەی فەللوجە ئەنجامیان دەدەن.

لە درێژەی قسەكانیدا نوجەیفی، بەرپرسیارێتی سەلامەتی و رزگاركردنی هاوڵاتییانی سڤیلی لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارۆچكەی فەللوجە، خستە ئەستۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی.

ئەسیل نوجێفی گوتیشی: "ماوەیەكی زۆرە، سوننە لە عێراق پەڕاوێز خراون، داعشیش سوودی لەم دۆخە وەرگرت، بۆیە ئەگەر بەم شێوەی ئێستا مامەڵەکردن لەگەڵ سوننە بەردەوام بێت، ئەوا رووبەڕووی رێكخراوێكی توندڕەوتر دەبینەوە.