رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: په‌له بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوایكرد په‌له بكرێت بۆ وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسین، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری ڤاكسین بۆ سه‌ر ئۆمیكرۆن كه‌میش بێت، وه‌رگرتنی باشتره.
به گوێره‌ی بۆچوونه‌كانی زانایانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، پێكهاته‌كانی ئۆمیكرۆن و چۆنییه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی، كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا، به‌ڵام تا ئێستا شێوه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه دیاری نه‌كراوه.
پسپۆرانی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌یانپێكرد، له باشووری ئه‌فریقاش رێژه‌ی تووشبوون به ئۆمیكرۆن له هه‌ڵكشانه، به پێچه‌وانه‌وه ڤایرۆسی ده‌لتا رێژه‌كه‌ی له دابه‌زینه.
تیدرووس ئه‌دناهۆم، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له ئێستادا گه‌یشتینه ئه‌و حاڵه‌ته بزانین چۆن ئۆمیكرۆن به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌وه گرنگه ئه‌وه‌ی له جیهان رووده‌دات بتوانین به وردییه‌وه كۆنتڕۆڵی بكه‌ین، كه ئایا ئۆمیكرۆن به‌سه‌ر ڤایرۆسی گۆڕاو سه‌رده‌كه‌وێت یاخوود نا.
ماریا ڤان كیرخووف، سه‌رۆكی تیمی ته‌كنیكی كۆڤید19ـی سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، بێگومان بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئۆمیكرۆن له باشووری ئه‌فریقا هه‌ستپێده‌كه‌ین، له‌باره‌ی ئۆمیكرۆن ئاگاداری ته‌واوی راپۆرته‌كانی وڵاتانی جیهانین، نیگه‌رانین له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌و ڤایرۆسه گۆڕاوه، كه له كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان به خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات، بۆیه پێویسته ژه‌مه‌كانی ڤاكسین به كاریگه‌ری وه‌ربگیرێت، ئه‌وه باشتره له وه‌رنه‌گرتنی.