باكووری حه‌له‌ب: چه‌كدارانی داعش له هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ر ده‌كشێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر
چه‌كدارانی داعش له هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ئۆپوزسیۆنی سوریا له باكووری حه‌له‌ب ده‌كشێنه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆپوزسیۆنی سوریا و روانگه‌ی سوریا بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند داعش ئه‌مڕۆ له‌ناكاوه له ده‌وروبه‌ری گوندی "مارع"ی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن كشاوه‌ته‌وه، كه ئاماژه‌یه‌كه به بوونی گوشاری هێزه‌كانی تر له رۆژهه‌ڵاته‌وه له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش.
ئۆپوزسیۆنی سوریا هه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌مارۆیه‌كی داعش له‌سه‌ر گوندی كفر كه‌لبین تێكشاند كه گوندی مارع به شارۆچكه‌ی ئه‌عزازی به دووری 20 كیلۆمه‌تری سنووری توركیا ده‌به‌ستێته‌وه.
رامی عه‌بدولره‌حمان به‌رپرسی راونگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند رێكخراوی داعش له ناوچه‌كانی باكووری حه‌له‌ب ناتوانێ هاوكات له چه‌ند به‌ره درێژه به شه‌ر بدات، كه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی شاری ئه‌عزاز نزیكبوونه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگه‌یاند رێكخراوی داعش به‌خێرایی له ناوچه‌كه كێشاوه‌ته‌وه كه سوپای سوریای ئازاد بۆشاییه‌كه‌ی پڕكردووه.