"قۆناغی هەستیاری کۆرۆنا تێدەپەڕێت"

K24-ههولێر:
ملیاردێری ئەمهریکی، بیڵ گەیتس پێشبینیەکانی خۆی لەبارەی داهاتووی پەتای کۆرۆنا ئاشکرا کرد.
بیڵ گەیتس، هاودامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و ملیاردێری ئەمهریکی لە تویتێکدا گەشبینانە باسی لە 2022 کرد و گوتی: "2021 بۆ من و زۆرێك لە خەڵکی ساڵێكی سەخت بوو، بەڵام هەندێك هۆکار هەن کە وادەکەن گەشبینانە لە 2022 بڕوانین".
بیڵ گەیتس دهشڵێت: "رەنگە دووبارە پێشبینیکردن گەمژانە بێت، بەڵام بڕوام وایە کە قۆناغی هەستیاری پەتای کۆرۆنا لە 2022 کۆتایی پێدێت. هیوادارم تاکە کات کە بیر لە ڤایرۆسەکە بکەیتەوە ئەو کاتە بێت کە بتەوێت ڤاکسینێکی باو بۆ کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا وەربگریت".
لە وتارێکی خۆیدا کە لە "GatesNote" بڵاویکردووهتەوە هاتووە "کۆمەڵگاکان بەردەوام ئەزموونی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیكه دەکەن، بەڵام دەرمانی نوێ بەردەست دەبێت کە دەتوانێت چارەسەری زۆربەی حاڵەتەکان بکات".
بیڵ گەیتس، لە میدیا جیهانییەکاندا وەکو پسپۆڕێک لەبارەی کۆڤید-19 سەیردەکرێت، بەهۆی ئەو هەموو پارەیەی بەخشیویەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەلایەک، لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی ڤیدیۆیەکی کە لە ساڵی 2015ـدا پێشبینیی پەتایەکی جیهانیی هاوشێوە دەکات و دەڵێ "جیهان ئامادە نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە".
هاوكات به بیردۆزی پیلانگێڕی لهسهر تۆڕی ئینتهرنێت، خهڵكێكی زۆر گومانیان خستووهته سهر بیڵ گهیتس و به دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمهتبار كراوه، بهڵام پێشتر ههموو ئهو تۆمهتانهی رهتكردووهتهوه و گومانهكانیشی به گهمژانه وهسف كردووه.
2021 was an incredibly hard year for many people, including me, but there are reasons to be optimistic that 2022 will be better: https://t.co/BxF6Q4K9Mq pic.twitter.com/C0SdhYxKg8
— Bill Gates (@BillGates) December 8, 2021