مه‌سرور بارزانی: پێویسته قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدی بكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، پێویسته قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئێزدی بكرێت و هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی بكرێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی شنگال.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له دوو تویتدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووفاتی 41 قوربانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان كردووه بۆ گوندی كۆجۆ و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، جه‌خت له پشتیوانییه‌كانمان بۆ قوربانیانی ئێزدی ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، پێویسته قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان بكرێت و هاوكاریان بكرێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی شنگال.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، پێویسته هه‌مووان پێداگرانه پابه‌ندی به‌رپرسیارێتی به سزاگه‌یاندنی تیرۆریستانی داعش بن.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) December 9, 2021