به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك 128 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی ده‌ستبه‌رداری چاویلكه ده‌بن

K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی "CBSNews" بڵاویكرده‌وه، ده‌ستی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رمانێكی په‌سه‌ند كردووه، كه به به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه به ملیۆنان ئه‌مه‌ریكی ده‌ستبه‌رداری چاویلكه ده‌بن، بینینیان بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێر ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاویلكه به‌كاربهێنن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی "سی بی ئێس نیوز"، ره‌نگه 128 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی، كه كێشه‌ی بینینیان هه‌یه له نزیكه‌وه، ده‌رمانی "Vuity" شوێنی چاویلكه‌یان بۆ بگرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه‌وه ئه‌وانه‌ی به‌كاریده‌هێنن له نێوان 6 كاتژمێر تا 10 كاتژمێر روانینێكی روونیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تۆنی رایت، یه‌كێكه له‌و 750 به‌شداربووه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه بووه، كه له شێوه‌ی دڵۆپه به‌كارده‌هێنرێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئه‌و ده‌رمانه ژیانی گۆڕیم"، ئه‌و ژنه پێشتر هه‌موو كات پێویستی به به‌كارهێنانی چاویلكه هه‌بووه، هه‌ر وایزانیوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن به‌كارهێنانی چاویلكه ئاساییه و پێویسته چاویلكه به‌كاربهێنێت.
جۆرج وارینج، پزیشكی به‌شداربوو له توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه ئاشكرای كرد، ئه‌و ده‌رمانه توانایه‌كی سرووشتی له‌سه‌ر چاو هه‌یه، كه لێڵی چاو كه‌مده‌كاته‌وه، راونین فراوان ده‌كات به شێوه‌یه‌كی سرووشتی بینین ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته ئه‌و ده‌رمانه له ئه‌مه‌ریكا، مانگانه تێچووی ده‌گاته 80 دۆلار بۆ به‌كارهێنانی مانگێك به به‌رده‌وامی.
.jpg)