كه‌ریم بێنزێما هه‌مووانی شۆك كرد
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له دێری مه‌درید توانایه‌كانی دوو یاریزانی بۆ گه‌ڕایه‌وه و ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 دێسێمبه‌ری 2021، ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، چەند دیمەنێکی لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یاریزانانی یانەکەی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بەرامبەر ئاتڵێتیکۆ مەدرید بڵاوکردەوە، لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی ئەو یانەیە، بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان کردووە، بۆیە پێدەچێت ئەو یاریزانە بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی دێربی مەدرید ئامادەبێت.
پێشبینی ده‌كرا كه‌ریم بێنزێما به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له دێربی مه‌درید نه‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو و خێرا گه‌ڕایه‌وه راهێنانه‌كان و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده‌یه.
بێنزێما لە یاری گەڕی رابردووی لالیگا بەرامبەر ریال سۆسیداد، هەر لە سەرەتای یارییەکەوە بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و، بەم هۆیەوە بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ نەکرد.
كه‌ریم بێنزێما ئه‌م وه‌رزه له كۆی 15 یاری له لالیگا، 12 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه و پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، گاریس بەیل ئه‌ستێره‌ی وێڵزی دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بەهۆی پێکان، ئەو یاریزانەش بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کرد و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئاماده‌یه.