دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێگرا.. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بابه‌تێكی كتێبی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیی پۆلی (10)ی ئاماده‌یی ره‌خنه‌ی لێگیراوه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته له ساڵی 2007ـه‌وه هه‌یه و نوێ نییه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پرۆگرامەکانی خوێندن، چەندین کتێب پێداچوونەوەی بۆ ئەنجامدراوە، زمان و ئه‌ده‌بی كوردیی پۆلی (10)ی ئاماده‌یی پێداوچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌ركرێت و ساڵی داهاتوو له‌و قۆناغه ده‌خوێندرێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده:
بابەتێك لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەک لە (لاوکێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە، بۆپێشچاوڕوونی هەموولایەك:
1- ئەو بابەتە لە ساڵی 2007ـه‌وە لە پۆلی (10) لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و نوێ نییە و ئەمساڵ داندرابێت.
2- ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان لە ئێستادا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پرۆگرامەکانی خوێندن، چەندین کتێب پێداچوونەوەی بۆ ئەنجامدراوە، کتێبی کوردی پۆلی (11 و 12)ـی ئامادەیی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پێداچوونەوەی بۆ کراوە و ئێستا کتێبێکی نوێ دەخوێندرێت و کتێبی کوردی پۆلی (10)ـی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە و لیژنەی پسپۆڕ چەندین مانگە کاری لەسەر دەکات بۆ ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (2022-2023) کتێبە نوێیەکەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10) لە ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێت، بەدڵنیایی ڕەچاوی رێزگرتنی تەواوی ئایینەکان و ئایینزاکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان
11ی 12ی 2021