مه‌سرور بارزانی: یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، مێژوویەکی گرنگ و جێی شانازی ھەیە
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 69 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه كرد.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی بۆ سكرتێر و ئه‌ندامانی رێكخراوی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان:
به بۆنه‌ی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم .
یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، مێژوویەکی گرنگ و جێی شانازی ھەیە و یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی خەباتی گەلی کوردستان كە رۆڵێکی دیاری ھەبووە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافره‌تان، بەتایبەتی لە ھوشیارکردنەوە و پێگەیاندنی ئافرەتان لە سەردەمە جیاوازەکاندا. ھیوادارم لە خەبات و تێکۆشانی رێکخراوەیییان بەردەوام بن لە خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان.
مەسرور بارزانی
2021/12/11