سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كوردستان24 دیداری "پرسی خاك و نه‌ته‌وه" له‌باره‌ی شنگال به‌ڕێوه‌برد
K24- هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری تویژینه‌وه و راپرسیی كوردستان24 دیدارێكی به‌ناوی (پرسی خاك و نه‌ته‌وه.. شنگال و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان) له شاری دهۆك سازكرد، له دیداره‌كه‌دا چه‌ند پانێڵێك پیشكه‌ش كران و گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وش و چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه كرا و به وردی تیشك خرایه سه‌ر دۆخی شنگال و ئه‌و كێشانه‌ی بوونه‌ته هۆی په‌كخستنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال. دیداره‌كه به به‌شداری و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سانی پسپۆڕ و ئه‌كادیمیا و چاودێری سیاسی و شاره‌زایانی بواری جیوپۆڵه‌تیك، یاسا و ده‌ستوور به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له ناوچه‌ی شنگال و ده‌وروبه‌ری كرا، كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه ئاسایی نه‌بێته‌وه و رێككه‌وتنی شنگال كه له نێوان عێراق هه‌رێم واژوو كراوه، نه‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی شنگال كه له‌كاتی شه‌ڕی داعش ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونه، تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
له‌و باره‌یه‌وه، دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان، ئه‌كادیمیا و چاودێری سیاسی له پانێڵێكدا له سه‌ره‌تای دیداره‌كه، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پرسی خاك و نه‌ته‌وه و ئه‌و كێشانه‌ی په‌كه‌كه بۆ خه‌ڵكی شنگال درووستی كردوون، گوتی: "ئه‌وانه‌ی شنگالیان داگیر كردووه، خاكیان ویستووه نه‌ك نه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ پێكاندنی ئه‌و ئامانجه‌یان نه‌ته‌وه‌یان به‌كارهێناوه".
گوتیشی: "ناوهێنانی شنگال له به‌یاننامه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا به (ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ)، زه‌یتێكی دیكه به‌سه‌ر ئاگره‌كه‌دا ده‌كات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا زیاتر له 7 حزب له شنگال هه‌ن، كه‌چی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین جه‌ماوه‌ر له‌و سنووری هیچ باره‌گایه‌كی له‌و قه‌زایه و ده‌وروبه‌ری نییه، ئه‌مه‌ش كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "بۆ ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی په‌كه‌كه و ناوهێنانی شنگالیش به (ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ) ته‌نها دوو ئه‌گه‌ر هه‌ن، ئه‌وانیش: یان ئه‌وه‌تا كار بۆ توركیا ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئه‌مه بكاته پاساوێك به‌ده‌ست توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ل بهاوێژێته شنگال، یانیش ئه‌وه‌تا كار بۆ ئه‌جێندایه‌كی دیكه ده‌كات، كه هیچ كامێك له‌و دوو ئه‌گه‌رانه هیچ ره‌هه‌ندێكی خزمه‌تكردن به نه‌ته‌وایه‌تیی پێوه دیار نییه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "هۆكاری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و كیشانه بۆ نه‌بوونی سیسته‌می ده‌وڵه‌تداری له عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش وه‌ك كورد به ستراتیژییه‌تێكی نوێوه به‌شداری له حكومه‌تی عێراقدا بكه‌ین، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه له هه‌موو رووێكه‌وه چڕ بكه‌ینه‌وه، چونكه كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه دایكی هه‌موو كێشه‌كانه و هه‌نگاوه‌كانی تا ئێستا به‌و ئاراسته‌یه نراون، هیچ سوودێكیان نه‌بووه".
گوتیشی: "بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌م كردووه، كه ئه‌گه‌ر داعش له‌وێ بێت ده‌ركردنی ئاسانتر ده‌بێت له ده‌ركردنی په‌كه‌كه، چونكه داعش پێكهاته‌یه‌كه كه هه‌موو جیهان له‌دژیه‌تی، به‌ڵام په‌كه‌كه ئامرازه و بۆ ئه‌نجێندایی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنرێت".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا دكتۆر سه‌عید پانێڵێكی پێشكه‌ش كرد و له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال گوتی: له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا و دوای هاتنه‌پێشه‌وه‌ی حكومه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه گۆڕانكاری له دیمۆگرافیای ناوچه كوردنشینه‌كاندا بكات، هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ش كه به درێژایی ئه‌و سه‌ده‌یه ده‌ركراون، له دژی گه‌لی كورد بوونه.
هه‌وره‌ها گوتی: پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، له‌مپه‌ری گه‌وره بخه‌نه به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر كاتێك داوای چاره‌سه‌ری بكرێت، ببێت به گرێ كوێره‌یه‌كی ئاڵۆز، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنیان ده‌ستپێكردووه، كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و عه‌ره‌بانه هاورده‌ی ئه‌و ناوچانه كراون و ئێستاش هه‌ر ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ن كێشه ده‌خه‌نه به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له مێژوودا له شنگال ئه‌نجامدراون، كه ئامانجیان گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌یه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له سه‌ردمی رژێمی به‌عس حكومه‌ت نه‌یتوانی ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كورد كاڵ بكاته‌وه، بۆیه په‌نای بۆ راگواستنی زۆره‌ملێ برد، چونكه ده‌یزانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێك له‌ڕێگه‌ی خاكه‌وه ده‌ناسرێته‌وه، بۆیه هه‌وڵیدا كورد له زێدی خۆی دوور بخاته‌وه، تاوه‌كو له‌خاكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه و ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی له شوێنێكی دیكه و له‌ناو خاكێكی دیكه بتاوێنێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و كێشانه و قووڵبوونه‌وه‌یان به‌ناو مێژوودا، ته‌نانه‌ت به بوونی مادده ده‌ستوورییه‌كانیش، حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ نه‌یانتوانیوه ئه‌و گۆڕانه‌ی دیمۆگرافیا بوه‌ستێنن.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و كێشه‌یه به ته‌نها له نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نابێت و پێویست به بوونی لایه‌نی سێیه‌مه، كه پێویسته لایه‌نێكی زلهێزی نێوده‌وڵه‌تی بێت و چاودێری و سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه بكات.
له پانێڵێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، دكتۆر هاوار، شاره‌زا له‌بواری سیاسه‌ت و جیۆپۆلیتیك گوتی: پرسی شنگال پرسێكی كۆمه‌ڵناسیی سیاسییه، كه له بناغه‌یدا نه‌ته‌وه پێناسه‌یه‌كی زۆر گرنگ به‌خۆیه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ئێمه به دیدگایه‌كی ئه‌كادیمی بمانه‌وێت پێناسه‌یه‌كی بۆ بكه‌ین، تا ئێستا پێناسه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ ئه‌و بابه‌ته نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به خاكه‌وه بیبه‌ستینه‌وه، ئه‌وا روون و ئاشكرایه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی دوور درێژه له‌سه‌ر ئه‌و خاكه ده‌ژین و ره‌گ و ریشه‌ی بۆ مێژوویه‌كی دوور ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نانه‌ت ناتوانین كاتی ده‌ستپێكردنی گۆڕینی جیوپۆله‌تیكی ناوچه‌كه‌ش دیاری بكه‌ین.
دكتۆر هاوار ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنه‌كانی دژ به گه‌لی كورد و داڕشتنی نه‌خشه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر ئه‌و خاكه بۆ به‌ر له هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌پێناو گۆڕینی دیمۆگرافیا و كێشانی نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دژایه‌تیكردنی گه‌لی كورد واژوو كراون.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و پرسانه كرا، كه په‌یوه‌ندییان به ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانه‌وه هه‌یه، له‌وانه‌ش كه‌مته‌رخه‌می و بێده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییانه‌ی له‌و ناوچانه ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت بوونی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، رێگرییه‌كان له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، فه‌رامۆشكردنی ئه‌و ناوچانه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، هۆكار و ئامانجی به‌رده‌وامیدان به‌و دۆخه ناسه‌قامگیره ئه‌منییه‌ی كه ئێستا له‌و ناوچانه له‌ئارادایه گفتوگۆی تێر و ته‌سه‌لی له‌باره‌یه‌وه كرا.
له دیداره‌كه‌دا بوار به ئاماده‌بووان و به‌شداربووان درا، دید و بۆچوونی خۆیان له باره‌ی ئه‌و پرس و بابه‌تانه و داتا په‌یوه‌ندیداره‌كان به سنووری شنگال بخه‌نه‌ڕوو و په‌نجه له‌سه‌ر هه‌موو كێشه و گرفته‌كان و رێگه‌كانی چاره‌سه‌ری دانرا.
H.B