فه‌رمانی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و خوێندنی باڵا كرا
کوردستان
دامه‌زراندن
خوێندنی باڵا
كابینه‌ی نۆیه‌م
حكومه‌تی هه‌رێم
مه‌سرور بارزانی
یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، فه‌رمانی دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ی ساڵی 2016- 2017ی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و دارایی كراوه.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 123 له رۆژی 1ی 12ی 2021، كه له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه واژوو كراوه، ئەمڕۆ بە نووسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 15580 بە فەرمی ئاراستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری) کرا بۆ جێبەجێکردنی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، لەم نزیکانەدا لە لایەن زانکۆکانتانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینیی دامەزراندنتان.