یەکەم شاری دژە لافاو لە جیهاندا درووستدهكرێت

K24 - ههولێر:
لەپێناو رووبەڕووبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، کۆریای باشوور پلانی دروستکردنی شارێکی هەیە، کە دژی لافاو و با و بۆران خۆڕاگر دەبێت و 10 هەزار دانیشتوانیش لەخۆدەگرێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "دهیلی مهیل"ی بهریتانی، شاری بوسان لە کۆریای باشوور دەست دەکات بە دروستکردنی پرۆژەیەکی نێشتەجێبوونی گەورە، کە ساڵی 2025 تەواو دەبێت و توانای لەخۆگرتنی 10 هەزار دانیشتوانی دەبێت.
دروستکردنی ئەم شارە سەرئاوکەوتووە، وەک چارەسەرێک دادەنرێت بۆ ئەو ناوچانەی لە کەنار دەریان و بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە مەترسی نقوم بوونیان لەسەرە.

بەگوێرەی ئەو نەخشەیەی بۆ شارەکە کێشراوە، شارەکە لەسەر ئاو دەبێت و بەرگەی شەپۆل دەگرێت و نقوم نابێت.
پرۆژەکە ناوی "ئۆوشیانیکس"ـی لێنراوە و لە کەناری کۆریای باشوور دروست دەکرێت، هەروەها بە هەماهەنگی لەنێوان شارەوانی بوسان و دەزگای گەشەپێدانی شارستانی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری لەسەر دەکرێت.
خانووەکانی پرۆژەکە شێوەی سەکۆی سەرئاوکەوتوو وەردەگرن، بۆئەوەی دواتر گواستنەوەیان بۆ شوێنی خۆیان ئاسان بێت، رووبەری هەر گەڕەکێك لەم پرۆژەیە نزیکی 5 دۆنم دەبێت و جێگەی 300 کەس دەبێتەوە، هەندێک لە باڵەخانەکان بەرزیەکەی دەگاتە 7 نهۆم.



H.H