شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی: په‌كه‌كه له قه‌ره‌چووغ هاوكاری داعشه
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زای سه‌ربازی محه‌مه‌د سابیر تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری چیای قه‌ره‌چووغ بوونه‌ته هاوكاری داعش بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه گوتیشی: په‌كه‌كه چی ده‌كات له قه‌ره‌چووغ، ئه‌و ناوچه‌یه ئێستا مه‌یدانی شه‌ڕی داعشه و بوونی په‌كه‌كه و هه‌ر هێزێكی دیكه له‌و ناوچه‌یه هاوكاریكردنی داعشه بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له ناوچه‌كه درووست بووه، به هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وه درووست بووه.
هاوكات كۆسره‌ت میرانی، چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، مه‌یدانی راسته‌قینه‌ی خه‌باتی په‌كه‌كه، باكووری كوردستانه.
گوتیشی: په‌كه‌كه بووه‌ته هۆی درووستبوونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كوردستان و پاساوی داوه‌ته وڵاتان تا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان شه‌هید بكه‌ن و له‌شكركێشی بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین گوند چۆڵ كراون.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌كه‌كه بووه‌ته هۆی جێبه‌جێ نه‌بوونی رێككه‌وتنی شنگالی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی و په‌كه‌كه به‌رده‌وام دژی هه‌رێمی كوردستانه.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، یەکێک لەو شوێنانەی، کە داعش کە بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگە و خۆحەشاردان سوودی لێوەرگرتووە، چیای قەرەچووغە، بەڵام لەسەر چیای قەرەچووغ چەندین رەبایەی چەکدارانی پەکەک هەن.