داهێنانێکی نوێ.. ماسکێکی هەستیار بە کۆرۆنا
K24- ههولێر:
لە نوێترین داهێنانی پزیشکیدا ماسکێکی زیرەك لەلایەن کۆمەڵێك زاناوه دروستکراوە، لەگەڵ هەستکردن بەبوونی کۆرۆنا لەژێر تیشکی سهروو وهنهوشهیی دەدرەوشێتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "دەیلی مەیل"، زاناکان ماسکێکی دەموچاوی نوێیان دروست کردووە کە جۆرێك لە دژەجەستەیی بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەی کۆڤید-19 بە درەوشانەوە لە ژێر تیشکی سەرووی وەنەوشەیی.
بەهۆی ئەوەی باڵندەی وشترمل "نەعامە" بەرگری جەستەی بەهێزە، ئەو دژە تەنەی لە ماسکە نوێکەدایە، لەو باڵندەیەوە وەرگیراوە.
کۆمەڵێك زانا لە زانکۆی " Kyoto Prefectural" لە ژاپۆن توێژینەوەیەکی بچووکیان ئەنجامدا و ماسکە نوێکەیان بەخشیە 32 کەس و دوای 8 کاتژمێر بەکارهێنان، دەرکەوت ئەو کەسانەی ماسکەکانیان ڤایرۆسی کۆرۆنای هەڵگرتووە، لەژێر تیشکی وهنەوشەیییدا دەدرەوشێتەوە.
Yasuhiro Tsukamoto ، سەرۆکی تیمی زانایانی ژاپۆن گوتی: "زاناکان هیواخوازن دەمامکەکان زیاتر پەرە پێبدەن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەبێ روناکیەکی تایبەت بدرەوشێنەوە".
H.B