خێزانێکی 12 کەسی لەنێوان عێراق و سووریا دەستگیرکران

"هەموویان ژن و منداڵن"
سنووری نێوان عێراق و سووریا - ئەرشیف
سنووری نێوان عێراق و سووریا - ئەرشیف

K24 - هەولێر

خێزانێکی 12 کەسی لە سووریاوە سنوورەکانی عێراقییان بەزاند و دەستگیر کران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، خێزانێکی 12 کەسی، کە لە 5 ژن و 7 منداڵ پێکهاتبوون، لە رێگەی کامێرای چاودێری شەوانەوە تێبینیکراون، لە سووریاوە سنوورەکانی عێراقییان بەزاندووە و لە نزیک گوندێکی سەربە شارەدێی رەبیعە دەستگیرکران.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکە، پێشتر ئەو خێزانە لە گوندی پیر قاسمی سەر بە شەنگالەوە چوونەتە سووریا، هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەدا دەستپێکردووە.