راستی مارەیی " 10 ملیار دیناری کچێکی عێراقی" ئاشکرا کرا

دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

دادگای تێهەڵچوونەوە، راستی گرێبەستێکی هاوسەرگیری کە مارەییەکەی 10 ملیار دیناری عێراقی بووە ئاشکراکرد.

سەرچاوەیەکی دادوەری بۆ وێبسایتی "ئەل-رابیعە"، گوتی: "دادگای تێهەڵچوونەوەی زیقار، رەوایەتی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکی رەتکردووەتەوە کە مارەییەکەی بڕێکی خەیاڵی بووە".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، هەواڵی بوونی گرێبەستێکی هاوسەرگیری بە مارەیی 10 ملیار دیناری عێراقی دوورە لە راستییەوە، چونکە کۆپی راستەقینەی گرێبەستی هاوسەرگیری دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

سەرچاوەکە گوتیشی: "ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشتر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی گرێبەستی هاوسەرگیریی بە مارەیی زۆر و ناپەسەند تۆمار نەکرێت، چونکە لەگەڵ پێویستییەکانی کۆمەڵگای عێراقیدا نەگونجاوە".

دوێنێ 14/12/2021 وێنەی گرێبەستێکی هاوسەرگیری بە مارەیی 10 ملیار دیناری عێراقی، لە میدیا ناوخۆیی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

وێنەی ئەو گرێبەستییە هاوسەرگرییەی بڵاوکراوەتەوە
وێنەی ئەو گرێبەستییە هاوسەرگرییەی بڵاوکراوەتەوە